ئێمە کێین؟ |
عێراق کویر یەکەمین ڕێکخراوی نەتەوەیی عێراقییە تایبەت بە گۆمەڵگای هاوڕەگەزخواز (هاورەگەزخوازان، دووڕەگەزخوازان و ڕەگەزگۆڕان+)٠ عێراق کویر لە مارسی ٢٠١٥دا دامەزراوە٠ عێراق کویر تایبەتمەندە بە بەرەوپێشبردن و پەرەپێدانی مافەکانی کۆمەڵگای هاوڕەگەزخواز+ لەڕێگای بەرهەمهێانی زانیاری، داکۆکی کردن و بەخشینی خزمەتگوزاری ڕاستەوخۆوە٠
پەرەپێدان و بەهێزکردنی ئەندامانی کۆمەڵگای هاوڕەگەزخواز لەڕێگەی بەرزکردنەوەی ئاستی هۆشیاری دەربارەی ناسنامە و شووناسە جیاوازەکانی کۆمەڵگای هاوڕەگەزخواز لە عێراقدا، وە داکۆکی کردن لە مافەکانی کۆمەڵگای هاوڕەگەزخواز٠ |
عێراقێک کە تیایدا ئەندامانی کۆمەڵگای هاوڕەگەزخواز دانیان پێدابنرێت و بپارێزرێن و مافی یەکسانیان پێببەخشرێت وەک هەر هاوڵاتییەکی دی وڵات٠ |
بەهاکانی ئێمە |
عێراق کویر ڕێکخراویکی مافی مرۆڤی هەمەلایەنەیە کە دان بە ئاڵۆزی ناسنامە و شووناسە مرۆییەکاندا دەنێت. ئێمە بەرگری لە یەکسانی نێوان مرۆڤەکان دەکەین بەبێ گوێدانە ئاڕاستەی سێکسی، شووناسی جێندەری، باری دارایی، بیروباوەڕی ئاینی و سیاسی و چەندین لایەنی تر وە دان بەوەدا دەنێین کە ئەم ناسنامە جیاوازەنە زۆربەی کات لەناو هەمان مرۆڤدا پێکەوە دەژین، وە دان بەوەشدا دەنێین کە پێویستە ئاڕاستەو دیدی ئێمە لە داکۆکی کردنمان بۆ فەکانی مرۆف دەبێت ئەمانە بە هەند وەربگرێت٠