پاراستن و وەڵامدانەوەی قەیرانەکان |
عێراق کویر پشتگیری ڕزگارکەری ژیان پێشکەش بە تاکەکانی (ه،د،ر،ە،ج) لە عێراق دەکات لە ڕێگەی سیستەمێکی گشتگیری بەڕێوەبردنی کەیس، وهك دابینكردنی خانووبەرەی سەلامەت چاودێری تەندروستی دەروونی، و یارمەتی فریاگوزاری پێشکەش بە زیاتر لە ٥٠ کەس دەکات تەنھا لە ساڵی ٢٠٢٤ دا. ڕێکخراوەکە بە ھاوکاری لەگەڵ ھاوبەشە نێودەوڵەتییەکان ئاسانکاری بۆ گواستنەوەی چالاکوانانی مەترسی لەسەر دەستبەجێ دەکات و لە ھەمان کاتدا چارەسەری سەختییە ئابوورییەکان دەکات لە ڕێگەی یارمەتی دارایی بەپەلە. جگە لەوەش، لە ڕێگەی ھاوکاری لەگەڵ ھاوبەشە نێودەوڵەتییەکان، عێراق کویر کۆمەڵگەی (ه،د،ر،ە،ج) توانادار دەکات بۆ دەستڕاگەیشتن بە بەڵگەی سەلامەتی و دروستکردنی تۆڕی نھێنی بۆ دڵنیابوون لە پشتیوانی سەلامەت و پارێزراو تەنانەت لە دوژمنکارترین ژینگەکانیشدا٠
بەڕێوەبردنی کەیس
پشتگیری ڕاستەوخۆی پێشکەش بە زیاتر لە ٥٠ کەسی مەترسی لەسەر کردووە لە ماوەی ساڵی ٢٠٢٤ تەنھا لە ڕێگەی سیستەمێکی بەھێزی بەڕێوەبردنی کەیسەوە. خزمەتگوزارییەکان بریتی بوون لە خانووبەرەی سەلامەت، چاودێری تەندروستی دەروونی و یارمەتی فریاگوزاری، کە بۆ چارەسەرکردنی ئەو تەحەدایە تایبەتانەی کە تاکەکانی (ه،د،ر،ە،ج) لە ژینگەی دوژمنکارانەی عێراقدا ڕووبەڕوویان دەبێتەوە٠، |
پشتگیری گشتگیری کۆمەڵگا
دابینکردنی پێداویستییە گرنگەکان بە دابینکردنیخزمەتگوزارییەکانی ڕزگارکردنی ژیان وەک نیشتەجێبوون، پشتگیری تەندروستی دەروونی، پشتیوانی یاسایی و داکۆکیکردن. جگە لەوەش ئێمە بەشداری دەکەین لە دروستکردنی تۆڕی نھێنی بۆ دڵنیابوون لە دابینکردنی خزمەتگوزاری لەو شوێنانەی کە زۆر گۆشەگیرن٠ |