پەروەردە و ھۆشیاری |
عێراق کویر تاکەکانی (ه،د،ر،ە،ج) بەھێز دەکات بە دابینکردنی سەرچاوەی گرنگی وەک ڕێنمایی سەلامەتی و ئاسایش کە ستراتیژیەتی کردارییان بۆ دابین دەکات بۆ گەشتکردن بە دیمەنە یاساییە دوژمنکارەکانی عێراق. ئەمەش لە ڕێگەی ھەڵمەتە میدیاییە کاریگەرەکان، وھاوبەشی لەگەڵ ڕێکخراوە ناحکومییە ناوچەییەکان، و بەرنامەکانی ڕینیشاندری تایبەتدا ئەنجامدەدرێت، چونکە عێراق کویر پەرە بە بینین، وخۆڕاگری و سەرکردایەتیکردن دەدات لەناو کۆمەڵگەی (ه،د،ر،ە،ج) ئەم دەستپێشخەرییانە تەنھا بۆ بەرەنگاربوونەوەی چەشنە کۆنەپەرستانە زیانبەخشەکان. نین بەڵکو بۆ دروستکردنی تۆڕێکی بەھێزتر و پەیوەستترن لە داکۆکیکارانی مافەکانی (ه،د،ر،ە،ج)٠
ڕێنمایی سەلامەتی و ئاسایش
ڕێنماییەکی گشتگیر پەرەی پێدراوە و دابەشکراوە بۆ یارمەتیدانی تاکەکانی (ه،د،ر،ە،ج) بۆ خۆگونجاندن. لە عێراق لەو ژینگە یاسایی و کۆمەڵایەتی دوژمنکارانەیە. ئەم سەرچاوەیە ستراتیژییەکانی کردار بۆ مەبەستی کەسی دابین دەکات بۆ ئەوەی ئەندامانی کۆمەڵگا بتوانن خۆیان لە ھەڕەشە ئەمنی و یاساییەکان بپارێزن٠
دڵنیابە لەم رێنماییانە وباقی پۆستەکانمان لێرە سەرکردایەتی و ڕێنمایی
جێبەجێکردنی بەرنامەیەکی ڕاھێنەرایەتی بۆ ڕاھێنانی چالاکوانان لەسەر سەرکردایەتی و داکۆکیکردن. لە ساڵی٢٠٢٤پێنج فێرخواز بەشدارییان لە خولی ڕاھێنانی چڕدا کردووە، کە گەیشتە لوتکە لە وۆرک شۆپەکان بە سەرۆکایەتی ئەندامانی کۆمەڵگەی (ه،د،ر،ە،ج) ئەم وۆرک شۆپانە خۆڕاگری کۆمەڵگایان بەھێزتر کرد لە ڕێگەی بەھێزکردنی چالاکوانان بۆ سەرکردایەتیکردنی دەستپێشخەرییەکان و چارەسەرکردنی ئەو پرسە زەقانەی کە ڕووبەڕووی کۆمەڵگەی (ه،د،ر،ە،ج) دەبنەوە٠ |
دەستپێشخەرییەکانی فێربوونی ھاوبەش یاخود ئاڵوگۆڕکراو
ھاوبەشیکردن لەگەڵ ڕێکخراوە ناحکومییە ناوچەییەکان، لەوانەش ئەوانەی لە میسر و لوبنان و وڵاتانی دیکەدان، بە مەبەستی ھاوبەشکردنی یاخود زانیاری و ستراتیژی نەرم و نیان لە ژینگە کۆنەپەرستەکاندا. ئەم ھاوکارییەگرنگی بە ھاوبەشکردنی باشترین پراکتیزەکان، چالاکییەکان و داکۆکیکردن و پلاندانانی سەلامەتی دەدات٠ ڕاگەیاندن و ھۆشیاری
بەرھەمھێنان و بڵاوکردنەوەی ناوەڕۆکی میدیایی جۆراوجۆر، لەوانەش بلۆگ و ئەڵقەی ڕادیۆیی و سۆشیال میدیا. ھەڵمەتی میدیایی بۆ بەرەنگاربوونەوەی چەشنە کۆنەپەرستانە زیانبەخشەکان و زیادکردنی بینین یاخود دەرکەوتن. ئەم ھەوڵانە ئامانجیان دووبارە داڕشتنەوەی گێڕانەوەی گشتی و ھۆشیارکردنەوەی خەڵکە لە ماف و پرسەکانی (ه،د،ر،ە،ج) و سۆشیال میدیاوپلاتفۆرمەکانە بە شێوەیەکی ستراتیژی بۆ بەکارھێنەران بۆ گەیشتن بە بینەرانی گەنجتر و پێشخستنی ھاوپەیمانییەکی فراوانتر.بۆ زانیاری زیاتر سەیری پەیجەکانی سۆشیال میدیامان بکەن٠
گوێ لە ئەڵقەکانی رادیۆکەمان بگرن وبینەری ڤیدیۆکان و زۆر شتی تر بن |